به‌به‌شداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزان و مه‌سرور بارزانی ئه‌مرۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستی پێكرد

ئه‌مرۆ هه‌ینی 16ی 2ی 2018 كاتژمێر 4، به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، 54مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌گوتاری ئۆرسۆلۆڤۆن دێرلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكردوو، له‌ گوتاره‌كه‌ی دا باسی گرینگی پێگه‌ی ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ و كاره‌كانی كرد”.

له‌ كۆنفراسی ئاسایشی میونشن زیاتر له‌ 600 سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ و سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسی جیهانی ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت و تێیدا باسی چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌كرێت، لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش بەشدارن، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لە ئێستاوە تاوەکو كاتژمێر 10ی شه‌و بە کاتی کوردستان پانێڵ لەدوای پانێڵ پێشکەشدەکرێن، دواتر ئەو سەرۆک و سەرکردانەی لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن دەتوانن کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانیان ئەنجامبدەن، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان كاتژمێر 4 لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و دواتر لەگەڵ ئۆرسۆلۆ ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە. بۆ بەیانیش پرۆگرامێکی چڕوپڕیان هەیە و کۆبوونەوە لەدوای کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن”.

Back to top button