ئالا تالەبانی : ئەگەر یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق ئێمەی قبول نەبێت, خەلكی دیكە مەمنوونە

دوای ئەوەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆ خوڵی نوێی پەرلەمانی عێراق ئاڵا تالەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەر بژێر نەكرد بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق, ئالا تاڵەبانی رەخنەی توند لە یەكێتی دەگرێت و دەلێت:” ئەگەر یەكێتی منی وەك كاندید قبوڵ نەبێت, خەلكی دیكە ئێمەی قبولەو ئامادەن لە نێو لیستەكانیان جێگەمان بكەنەوە”

ئاڵا تالەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئەندامی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, دوای ئەوەی لە نێو لیستی كاندیدانی یەكێتی جێگەی نەكرایەوە لە سنوری كەركووك بە مالپەڕی ( الحرە) راگەیاندووە, لە هەلبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كورد قورسای لەدەست دەدات لە ناوچەی كەركووك هەروەها یەكێتی زیانمەندی یەكەمە چونكە كاندیدەكان كەسی بەهێز نینەو لەسەر بنەمای مەنسوبیەت و مەعسوبیەت لە نێو لیستەكەدا جێگەیان كراوەتەوە.

لە بارەی كاندید نەكردنەوەی ئاڵا تالەبانی دەلێت:” من داوام نەكرد كاندید بكرێمەوە, یەكێتیش منی كاندید نەكردۆتەوە لە كاتێكدا لە ماوەی خزمەت كردنمان لە پەرلەمان زۆرترین خزمەتم بە یەكێتی كردووە, پردی پەیوەندیەكانی یەكێتی و لایەنەكانی دیكەی عەرەبی بوومە لەعێراقدا, من نازانم چ پێوەرێك هەبووە بۆ دیاری كردنی كاندیدەكان بەڵام هێندە دەلێم یەكێتی دۆڕاوە كاندیدەكانی لاوازن.

ئالا تالەبانی دەشلێت:” ئەگەر یەكێتی ئێمەی قبول نەبێـت لیستەكانی دیكە هەیە, بە مەمنونیەوە ئێمەی قبولە كە تێیدا خۆمان بەر بژێربكەین, بەتایبەت لیستەكەی بەڕێز مالیكی داوای لێكردووین لە سنوری كەركووك خۆمان كاندید بكەین, بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەداوەتەوە.

Back to top button