له‌ كه‌ركوك دژه‌تیرۆری عێراق به‌ر گوله‌ دران

چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ نێو شاری كه‌ركوك، رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی بوونه‌وه‌ و شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولا درووست بوو.”

به‌پێی ه‌ند زانیارییه‌ك، كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووك وه‌رگیراوه‌ و راگه‌یاندراوه‌.”له‌ گه‌ڕه‌كێكی باكووری شاری كه‌ركووك شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو و ئه‌ندامانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق روویداوه‌.”

له‌ هه‌واڵیكدا كه‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “بغداد الیوم”ـی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه‌ له‌شاری كه‌ركوك، بڵاویكردۆته‌وه‌.”سه‌ره‌تا چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراوی باكووری شاره‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق كردووه‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌”، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه‌ نه‌یویستووه‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ ناوی بهێنێت ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه‌.”گومانی ئه‌وه‌ش هه‌بووه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی ئه‌و نااوچه‌یه‌ جێهێڵرابێت”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” هۆكاری درووست بوونی ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،كه‌ باڵێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی ئه‌نجامیان و 51% خاكی كوردستانیان راده‌ستی دوژمنان كرد، له‌ ئێستاشدا شاره‌كه‌ له‌ كورد خاڵیه‌وه‌ و دۆخی ئه‌منی شار شه‌ڵه‌ژاوه‌ و كێشه‌ی تا دڤیت گه‌وره‌تر ده‌بێت.

Back to top button