دۆشاوی توو ده‌یان سودی گرنگی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ مرۆڤ
توو یه‌كێكه له میوه‌كان و له وه‌رزی هاوین گه‌شه ده‌كات و تامێكی خۆش و چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، گرنگترینیان تووسی و سوورن، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی C,B,A و پرۆتین و مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆمی تێدایه.
پێش هه‌مووشت پێویسته بزانین چۆن دۆشاوی توو درووستده‌كرێت و پێویسته چۆن ئاماده بكرێت، كه رێگاكان بریتین له:-
یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و بڕه دۆشاوه‌ی ده‌ته‌وێ بڕێك توو ئاماده بكه‌ن و ماوه‌ی سه‌عاتێك له نێو ئاو دایبنێن.
دووه‌م: پاشان له نێو بڕێك ئاو بیخه‌نه سه‌ر ئاگرێكی كز تا ده‌كوڵێت.
سێیه‌م: دوای ته‌واو كوڵان و خه‌ستبوونه‌وه‌ی له بێژینگێكی پاكی بده‌ن، تا ته‌نیا ئاوی دۆشاوه‌كه‌تان ده‌ست بكه‌وێ و ئنجا رۆژانه پێش نانخواردن بیخۆنه‌وه و سووده سیحرییه‌كانی به ته‌ندروستیتان بگه‌یه‌نن.
له كاتی ئاماده‌كردنی دۆشاوی توو، پێویسته ئه‌وه بزاندرێت كه دۆشاوی توو، ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه و پێویسته سودی لێوه‌ربگیرێت.
له رووی ته‌ندروستییه‌وه سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه دۆشاوی توو چاره‌سه‌رێكی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ نه‌خۆشی قۆڵۆن، ئازار و ناڕه‌حه‌تی تووشبوو ناهێڵێت و ریخۆڵه بچووك ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و كاته خۆتان له خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان و چه‌وری و خۆراكه سووركراوه‌كان دوور بخه‌نه‌وه و رۆژانه سێ كه‌وچك دۆشاوی توو پێش نانخواردن بخۆنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئازاری قۆڵۆن و رزگاربوون له‌و كێشه‌یه،
خواردنی سوودی زۆر به جه‌سته ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نیێت و پسپۆران بۆ ده‌سكه‌وتنی سوودی زیاتر له توو پێشنیازمان بۆ ده‌كه‌ن، كه دۆشاوی توو دروست بكه‌ین و بیخۆینه‌وه.
جگه‌له‌وه پزیشكه‌كان سوودێكی گرنگتری توویان بۆ ئافره‌تان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش نه‌هێشتن و رزگاربوونه له‌و كیسه‌ی كه له‌سه‌ر منداڵدانی ئافره‌تان دروست ده‌بێت، كه به‌هۆی خۆراكی پێس و سه‌وزه‌كان دروست ده‌بێت، ماوه‌ی مانگێك دۆشاوی توو به‌ر له نانخواردن بخۆن، ئه‌وا چاره‌سه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت.