10 سودى ڤیتامین سی (C) بزانه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش

ڤیتامین سی (C) یه‌كێكه‌ له‌و ڤیتامیناتانه‌ی كه‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و هه‌میشه‌ مرۆڤ پێویستیه‌تی و چه‌ندین سودی زۆر تایبه‌تی هه‌یه‌ و پێویسته‌ مرۆڤ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.”

سوده‌كانی ڤیتامین سی (C) بریتین له‌:-

1- دەتپارێزێ لە سەرما و هەڵامەتە.

2- كاتێ‌ بەشێوەیەكی گونجاو بەكاردەهێنرێ‌، دەتپارێزی لە نەخۆشیەكان و ڤایرۆسەكان. واتە دژە ڤایرۆسە.
3- ئاستی كۆلیسترۆل نزم دەكاتەوە.
4- چاو بەشێوەیەكی چڕ پێویستی پێ‌ هەیە. واتە ئاستی بینین بەهێز دەكات.
5- فشاری خوێن كەم دەكاتەوە.
6- ژەهری ژینگەیی و كاریگەری لەسەر جەستە كەم دەكاتەوە، هەروەك بەنزین، مێروو زیانبەخشەكان، ماددەی نیكۆتین، خوێی ترشی نەتریك، تیشكدانەوە و كانزای قورس. هەروەها كاریگەریی زیانبەخشی جگەرە كێشان و كحول كەم دەكاتەوە.
7- كاریگەری هەیە لەسەر بەهێز كردنی بەرگری لەش، هەروەها قژ لە هەڵوەرین دەپارێرێوێت و نینۆكەكان بەهێز دەكات.
8- ڤیتامین سی كۆلاجین بەرهەم دەهێنێت، پرۆتینی پەیوەست لە لەش دابین دەكات، بۆیە پێویستە بۆ تەندروستیی شانەكانی لەش، وەكو پێست، ئێسك، دەمار، پووك و خوێن.
9- دژە شێرپەنجەیە.
10- ڤیتامین سی گرنگترین دەرمانە لەناو لیستی دەرمانەكاندا. مرۆڤ دەپارێزێت لە زوو پیر بوون.
هەندێ‌ لەو میوانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C
پرتەقاڵ
ليمؤ
پەتاتە
هەرمێ
ئەنەناس
توور
توو
خورما
سپێناخ
كوولەكە
توت فەرەنگی، شلك، فراوله
پەتاتەی شیرین
لالەنگی
تەماتە
شووتی
بیبەری شیرین
بیبەری سور
گێزەر

Back to top button