ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه‌وته كار
جگه له‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك توویته‌ر و فه‌یسبووك، به به‌رده‌وامی چالاكی و هه‌واڵه‌كانی به چه‌ند زمانێك بڵاو ده‌كاته‌وه، ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیش به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی كرایه‌وه، بۆ به‌رده‌وامیدان به بڵاوكردنه‌وه‌ی و گه‌یاندنی په‌یام و گوته‌كانی.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماڵپه‌ری فه‌رمیی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) تایبه‌ت ده‌بێت به به‌یاننامه و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یدا به سێ زمان (كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) هه‌واڵه‌كانی تێدا په‌خش ده‌كرێت و له جێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نوێترین چالاكییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.”
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆك بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: “ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆم كه‌وتووه‌ته كار و نوێترین به‌یاننامه و هه‌واڵه‌كانی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه”.