ناتانیاهۆ سەردانی کۆشکی سپی دەکات

 
بە ئامانجی چارەسەر کردنی کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دانانی میکانیزمێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو لادا،بنبامین ناتانیاهۆ سەردانی کۆشکی سپی دەکات و لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ کۆدەبنەوە.
 
کەناڵی هەواڵیی 10ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە بڕیارە لە پێنجی مانگی داهاتوو ناتانیاهۆ بگاتە کۆشکی سپی و تەوەری دیدارەکەش باسکردنی کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سنووربەزێنی ئێرانیەکانە.
 
شایانی باسه‌ ئەوە سێیەم دیداری نێوان ئەو دوو سەرکردەیە لە ماوەی یەک ساڵدا.
Back to top button