له‌زاری خۆیان ببیستن بزانه بۆچی لێیان دراوه له هه‌ولێر سێ گه‌نجه عه‌ره‌به‌كه خۆیان باسی ده‌كه‌ن
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌نجێكی عه‌ره‌ب له‌ناو شاری هه‌ولێر” له‌رۆژی 14ی 2ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر تابلۆی خۆشه‌ویستی له‌هه‌ولێر” دروشمی حشدی شه‌عبیان نووسی، له‌لایان گه‌نجانی هه‌ولێر په‌لامار دران و لێیان درا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی دا هێنا، به‌ڵام له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا سێ گه‌نجه عهربهكه، باسی چۆنیه‌تی شه‌ره‌كه ده‌كه‌ن”.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا سێ گه‌نجه عه‌ره‌به‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری به‌سرا له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان له‌شاری هه‌ولێر، به میدیاكانی عێراقیان راگه‌یاندووه، كه كه‌سێك به‌ناوی محه‌مه‌د كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابووه، له‌كاتی كه ئه‌وان بۆ گه‌شت هاتوون، له ناو بازاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر تابلۆی خۆشه‌ویستی 14ی 2ی كه له‌ناو بازار دایان نابوو خه‌ڵك شتیان له‌سه‌ر ده‌نووسی ئه‌ویش له‌سه‌ر تابلۆكه نووسیبویان ” حشدی شه‌عبی” ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌نجانی هه‌ولێری لێكهوتهوه، ده‌بێته شه‌ریان”.
دوایی بڵاو بوونەوەی ئەو چاوپێکەوتنە، زۆرینەی هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لە هەڵوێستی ئەو سێ گەنجە گرتووە و پێیان وایە ئەوەی ئەوان کردوویانە، شەڕفرۆشتن و بێڕێزیکردن بووە بە کورد و گەنجە کوردەکان هەقی خۆیان بووە لێیان داون، بەشێک لەو هاووڵاتییە عەرەبانە باس لەوە دەکەن، کە ماوەیەکە لە هەولێر دەژین و هەستیان بە هیچ جیاکاری و بێڕێزییەک نەکردووە و دەڵێن، ئەو گەنجانە سووکایەتییان کردووە بۆیە لێیان دراوە، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش باسیان لەوە کردووە، کە حەشدی شەعبی بەهۆی ئەو تاوانانەی رۆژانە ئەنجامیان دەدات لە زۆر ناوچەی عێراقیش گرووپێکی بێزراوە و لای خەڵک خۆشەویست نییە، چۆن دەبێ لەناو کوردەکان حەشدی شەعبی بە پاڵەوان ناو ببەیت؟”.
بەشێکی دیکە لە هاووڵاتییە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە حکوومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی لە بەغدا و شارەکانی دیکە رێگا بە گەنجان نادەن بە تەنیا بچنە مۆڵەکان، بەڵام لە هەولێر ئەو گەنجە عەرەبانە بە ئازای دەسووڕێنەوە و کەس قسەیان لەگەڵ ناکات ئەگەر بێڕێزی بە کەس نەکەن، یەکێکیش نووسیویەتی، “خەڵکی هەولێر خەڵکێکی باشن، بەڵام هەر یەکێک لە دەرگا بدات، وەڵامەکەی وەردەگرێتەوە”.