دۆران كاڵكان : باشوری كوردستان پێشه‌نگه‌ له‌ پشگیری عه‌فرین

دۆرانكاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت” خەڵكی باشووری كوردستان پێشەنگن لە پاڵشتی كردن لە عەفرین و ده‌شلێـ”كوردانی باشووری كوردستان و كوردانی تاوارگە بوونەتە پێشەنگ لە پاڵپشتیكردنی عەفرین”.

دۆرانكاڵكان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌، له‌ لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌ی یه‌نی ئوزگور پۆله‌تیكی سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌”خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە تەمەنی حەوت ساڵی ھەتا حەفتا ساڵی بەرگری لە عەفرین دەكەن و خۆیان بە خاوەنی ئەو شارە دەزانن”.

هه‌روه‌ها دۆڕانكاڵكان باس له‌خیانه‌تی كه‌ركووك ده‌كات و ده‌لێت” خیانه‌تی كه‌ركووك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان هه‌بووه‌، عه‌فرینیش زۆرترین زیانی له‌و خیانه‌ته‌ به‌ركه‌وتووه‌، ده‌بێت كوردان بزانن كه‌ له‌ هه‌رجێگایه‌ك كورد شكه‌ست بهێنێت له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی تر كاریگه‌ری ده‌بێت، بۆیه‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كوردان ده‌توانێت چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كگرتنی كوردان بهێنێته‌ پێشه‌وه‌”.
Back to top button