پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی كاندیدی خۆی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا كرد له‌هه‌ولێر

به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی كاندیدانی خۆی له‌ پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌لبژاردنی عێراق ئاشكرا ده‌كات”.

لە‌و لیستەدا كە ئەمڕۆ (شەممە، 17-2-2018) بڵاوكراوەتەوە، ناوی 20 كەس هاتووە، لە كەسە دیارەكانی لیستەكەدا، هەریەك لە عەرەفات كەرەم، كە ئێستا سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حیزبەیە لە پەرلەمانی عێراق ‌و، مەلا بەشیر خەلیل كە پێشتر پەرلەمانتاری كوردستان بوو لە فراكسیۆنی پارتی ‌و، ئازاد حەمەد ئەمین، سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هەیە.

كاندیدانی پارتی لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 13 کەسیان هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس ‌و شەشیان هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا ‌و یەك كەسیشیان هەڵگری ‌و بڕوانامەی ماستەرە. بەتەمەنترینی لیستەكە 73 ساڵە‌ و بچووکترینیشیان 38 ساڵە.

كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم
بشیر خلیل توفیق واحد
محمدامین فارس ئه‌مین
میاده‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل
عره‌فات ئه‌كره‌م مسته‌فا
عه‌بدولڵا محه‌مه‌دسه‌عید ئیسماعبل
توفیق محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
هنا جه‌لال عه‌بدولڵا
شێروان ناسح عه‌بدولڵا
ته‌لحه‌ ئه‌مین پیرداود
كرین كاوه‌ كریم
ڤیان محه‌مه‌د حسن
محه‌مه‌د شاكر محه‌مه‌د ساڵح سیتۆ
كرمانج عزت سلێمان
ناسر یوسف محێدالدین
تریفه‌ نامیق ئیسماعیل
رێبوار هادی عه‌بدالرحمن
ئازاد حمه‌ده‌مین شێخ یونس
ئه‌بوبكر دیوان حمه‌ حسن
هدار زبێر عه‌بدولڵا

Back to top button