ئۆباما هۆشداری ده‌داته عه‌بادی له پرسی گرتنه‌وه‌ی موسڵ
خواكوڕك
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌سه‌ر پرسی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ئۆباما ئاگاداری عه‌بادی ده‌كاته‌وه له خێرا ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
شه‌وی رابردوو 19/9/2016 هەریەكه لە باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندی هەردوولا لە نیویۆرك و لە پەراوێزی 71ەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆ بوونەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه دا عه‌بادی به‌ڵێنی به ئۆباماداوه كه هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌هێڵێت و ئاماژەی بەوە كردووە كە لە یەكەم دووشەمه‌ی مانگی 11 داعش لە مووسڵ دەردەكرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئۆباما هۆشداری داوه له دروستكردنی له‌مپه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر هێز و گرووپێكه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و به‌ڵێنی داوه بە هەموو توانای خۆی یارمەتی مرۆیی و سەربازی بۆ هێزە بەشدارەكانی شەڕی مووسڵ دابین دەكات.