سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران عێراق, خەرجی پاسەوانەكانیان 25 تریلیۆن و 337 ملیارو 708 ملیۆن دینار
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراق لە ریزی وڵاتە هەرە گەندەلەكانی جیهانە لە ئێستادا دەیانەوێت بە پاسااوی ناردنی مووچەی فەرمانبەران چاودێری چڕیان خستۆتە سەر فەرمانگە حكومەیەكانی هەرێمی كوردستان, بەڵام مانگانەبە ملیۆنان دۆلار بە ناوی پاسەوانی تایبەت تەخشان و پەخشانە بە پارەی حكومەتەوە دەكرێت,. بە جۆرێك سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار چەندین لیوای تایبەتیان هەیە وەك پاسەوان.
بە پێی ئامارێك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە, ئاماژە بە جۆری فەو ج و لیوا تایبەتەكانی بەر پرسان دەدرێت, كە بەم شێوەیەیی خوارەوە وەیە:
دوو جۆر فەوج هەیە ، فەوجی گەورە 750 كەس ، فەوجی بچوك 377 كەس
سەرۆك كۆمار 8 فەوجی گەورە حیمایەی هەیە ، واتە 6000 كەس كە تەكالیفی فەوجێكی گەورە ، بریتییە : لە 3 تریلیۆن و 167 ملیار دینارو 213 ملیۆن و 500 هەزار دینار!!!!! (بۆ یەك فەوج ).
واتە یەك كەس موچەی مانگانەو مەسروفی نەسریەو تەجهیز كردنی سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە!!!
بۆ هەشت فەوج دەكاتە 25 تریلیۆن و 337 ملیارو 708 ملیۆن دینار.
مام جەلال 8 فەوجی هەبووە ، 6000 حیمایە
د. فوئاد مەعسوم 8 فەوجی هەیە ئێستە بە هەمان شێوەی مام جلال .
تارق هاشمی یەك فەوجی گەورە 750 كەس
عادل عبدالمهدی 750 كەس .
خوزەیر خوزاعی 377 حیمایە كە فەوجی بچوك ساڵانە تریلیۆنێك و 329ملیار و 295 ملیۆن دینار وەر دەگرێت .
نوری مالكی كاتێك جێگری سەرۆك كۆمار بوو یەك فەوجی گەورە 750 كەس
ئوسامە نوجەیفی 377 حیمایە
ئەیاد عەلاوی 377 حیمایە
سەبارەت بە ئەنجومەنی وەزیران :
نوری مالیكی كاتێك سەرۆك وەزیران بووە بۆی كرایە 790 حیمایە ، كە تەكلیفەو موچەی 790 كەسەكە بۆ ساڵێك ، 3167213500000 دینار
جێگرەكانی كە بریتی بوون لەد. بەرهەم ساڵح 377 كەس رافع عیساوی377 كەس.
نوری مالكی دەورەی دووەم ساڵی 2010 790 پاسەوانی هەبووە
صالح مگلك377 پاسەوان
حسین شهرستانی 377 پاسەوان
حیدر عبادی ساڵی 2014 ژمارەی پاسەوانەكانی 790 كەس بوون.
جێگرەكانی :
صالح مگلك ، 377 پاسەوان
بهاو اعرجی ، 377 پاسەوان
ابراهیم جعفری وەزیری دەرەوە ، 388 پاسەوان
وەزیرەكانی 26 وەزارەتەكەی حكومەتی عێراق جگە لە هوشیار زێباری یەكی 400 پاسەوانیان هەیە.
سەبارەت بە پەرلەمان ساڵی 2008:
محمود مەشهەدانی 750 پاسەوان .
خالد عەتیە جێگری محمود مەشهەدانی 81 پاسەوان .
سەرۆكی پەرلەمان ساڵی 2010 ئوسامە نوجەیفی 377 پاسەوان .
جێگرەكەی قصی سهیل 81 پاسەوان .
جێگرەكەی عارف تەیفور 81 پاسەوان .
سەرۆكی پەرلەمان ساڵی 2014 سەلیم جبوری 377 پاسەوان .
ئارام شێخ محمد 81 پاسەوان .
همام سهیل 81 پاسەوان .
هەموو پەرلەمانتارێك 30 پاسەوانی هەیە.
كاتێكیش خانەنشین دەبێت 10 پاسەوانی هەیە.
ناوچەی سەوز پاسەوانی تایبەتی هەیە ، سەیارەكانیشیان ، قوڕ كراوە بەسەر عێراقدا