بەر پرسێكی یەكێتی هۆكاری ناكۆكیەكانی نێوان كۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئاشكرادەكات
كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی بەردەوامنو كۆنگرە ناتوانێت سەرجەمیان چارەسەر بكات، بەڵام “تاكە ڕێگایە”و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو كۆسرەت ڕەسوڵ دوو بۆچوونی جیاوازو پێچەوانەیان هەیە بۆ شێوازی بەستنی كۆنگرە.
بەوتەی د.محەمەد سابیر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیو كەسی نزیكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،خاڵی جیاوازو ناكۆكیی نێوان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو كۆسرەت ڕەسوڵ كە سەرۆكایەتی دوو باڵی دیاری ناو یەكێتی دەكەن ،پێیوایە كێشەكانی ئێستای یەكێتی بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییەی نەخۆشكەوتنو كۆچی دوایی مام جەلال دروستی كردووە.
د.محەمەد سابیر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ڕایگەیاند :” كەس ناتوانێت بۆشایی مام جلال پڕی بكاتەوەو بە تەمەنی ئێمە كەسێكی دیكەی وەك مام جەلال نابێتەوە، كێشەكان لەسەر فكرو ئایدۆلۆجیا نییەو لەسەر بنەمای شەخسییو بەرژەوەندییە.”
د.محەمەد سابیر دەلێت “دەكرێت تەوافوقێك دروست بكرێت لە نێوان نەوەی كۆنو نەوەی نوێ، بەشێك لە كۆنەكان هەقی ئەوەیە بچنە ماڵەوەو دابنیشنو لەكاتی پێویستدا وەكو سیاسەتمەدار پرسو ڕایان پێبكرێت، ئەوە تەنها چارەسەرەو چارەسەری دیكە نابینم.”
(محەمەد سابیر) دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو كۆسرەت ڕسوڵ، دەڵێت”دوو كەسایەتی جیاوازن، بەڵام پەیوەندییان بەرزونزم دەكاتو هەندێكجار زۆر باشنو هەندێكجار سارد دەبێتەوە، دەبێت پێكەوە كاربكەن تاوەكو یەكێتی دەگەیەننە كەناری ئارامی، بەڵام كێشەكانی یەكێتی نەبەستراوە تەنها بە كۆسرەتو هێرۆخانەوە، كێشەكان لەناو هەموو سەركردایەتییە بەداخەوە. دیارە ئەو دوانە ڕۆڵی گەورەیان هەیەو تەبابوونو هاوكاری ئەو دووانە كارێكی باشە.”
د.محەمەد سابیر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیو كەسی نزیكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت :”بۆچوونەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هەژموونیان بەسەر دەزگا ئەمنییو هەواڵگرییەكانی یەكێتیدا هەیەو بەكاریان دەهێنن لە كۆنگرەدا”.
سەبارەت بە دام دەزگای سەربازی یەكێتی (د.محەمەد سابیر ) گووتی :” دەزگای پێشمەرگە لەژێر دەستی هێرۆو كوڕو برازاكانی مام جەلالدا نییە، هێزی 70 كاك شێخ جەعفەر خۆی بەرپرسیاریانەو هەمووشمان دەزانین شێخ جەعفەر تەبانییە لەگەڵ ماڵی مام جەلال.