شوكری شێخانی : ئه‌گه‌ری فه‌وتانی ساڵێكی خوێندن له‌سلێمانی هه‌یه‌

 

(شوكریه‌ شێخانی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: ‌لیژنه‌كه‌مان تاوتوێی پرسی بایكۆتی له‌پارێزگای سلێمانی كرووه‌ و داواشمان له‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه،‌ بێته‌ دانیشتنێكی لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی خوێندن و وه‌زیریش ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه.

شوكریه‌ شێخانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی‌ به‌دواداچونه‌كانمان، ئێستا خوێندن ته‌نها له‌هه‌ردوو پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی له‌سلێمانی به‌رده‌وامه‌و بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ش له98% بایكۆته، ئه‌گه‌ر بایكۆت له‌و ده‌ڤه‌ره‌ درێژه‌ بكێشێت، پێده‌چێت یونسكۆ و یونسێف بێنه‌ سه‌رخه‌ت و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم جدی بێت له‌م پرسه‌و مه‌ترسیه‌كانی له‌به‌رچاوبگرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵیت : به‌گوێره‌ی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌بێت ساڵانه‌ خوێندكاران 800 بۆ 900 كاتژمێر بخوێنن، ئه‌گه‌ر دۆخی خوێندن به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستا له‌و سنوره‌ به‌رده‌وامبێت، ئه‌وه‌ ناكاته‌ 500 كاتژمێر، بۆیه‌ مه‌ترسی فه‌وتان یان ئه‌ژمارنه‌كردنی ساڵێكی خوێندن هه‌یه.

Back to top button