راوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا: كاتی ئەوە هاتووە ڕووبەڕووی ئێران بوەستینەوە
لەدوای هاتنە سەر كاری كابینەی كۆماریەكان ئەمریكیەكان بەردەوامن لە هەڕەشەكردن لە ئێران لە دواهەمین هەڵوێستیان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ئەمِر شەممە 17/ 2/ 2018 لە كۆنگرەی ئاسایشی جیهان، ڕای گەیاند، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ڕووبەڕووی ئێران، بوەستینەوە.
ئێچ. ئاڕ مەكماستەر، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، هۆشداری لە فراوانبوونی تۆڕی بریكارەكانی ئێران لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەدات.
هەروەها، گوتیشی: “ئێران تۆڕێكی بەهێزی پڕچەك كردووە و بەردەوامیشە لە زیادكردنی بریكارەكانی لە وڵاتانی وەك عێراق و سووریا و یەمەن”.
ئەو ڕاوێژكارە، لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی جیهان، كە لە شاری میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، گوتیشی: “ئەوەی جیی مەترسییە بەشێوەی تایبەت، بوونی ئەو تۆڕەیە لە بریكارانی ئێران، كە ئەوەش زیاتر و زیاتر هێز پەیدا دەكات، ئێرانیش ڕۆژ بەدوای ڕۆژ چەكی لەناوبەر زیاتر دەكات”.
لەكۆتایی لێدوانەكەیدا، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، گوتی: “پێموایە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە، دژ بە ئێران هەڵسوكەوت بكەین.