25ی ئه‌یلول و 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی مێژوو نییه‌

دانا مەنمی
(1)
16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ڕوویدا ، به‌ ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كانیشه‌وه‌ نه‌ شكستی سیاسی یه‌ ، نه‌شكستی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ( مه‌خمورو سحێلاو پردێ و زوممار) گه‌وره‌ترین داستانی قاره‌مانیه‌تی و به‌رخودانیان تۆمار كرد ، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت كیانی مقاومه‌ت و به‌رگری له‌ ناو خه‌ڵكی كوردستاندا خامۆش بكه‌ن ،به‌ڵام وره‌و ئیراده‌ی خه‌لكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رزه‌و داستانی پێشمه‌رگه‌ش شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌ن گه‌لی كوردستان خاوه‌نی وزه‌و هێزو ئیراده‌ و رۆحییه‌تی به‌رگری و توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هه‌یه‌ .
ئێستا له‌ ناو پرۆسه‌یه‌كداین ته‌واو نه‌بووه‌و به‌رده‌وام له‌ ته‌فاعولدایه‌ ،له‌م قۆناغه‌ گرنگه‌دا ئه‌ركێكی گرنگ و قورس ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی هێزه‌ سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ڕۆشنبیرییه‌كان ، گرنگه‌ خۆمان له‌ شاڵاوی ڕاگه‌یاندن و ته‌خوینكردنی یه‌كتر و تۆمه‌تباركردن دووربكه‌وینه‌وه‌ ، چونكه‌ دوژمننانی كورد ده‌یانه‌وێت كیانی یاسایی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت ، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌میشه‌ زیاتر پێویستیمان به‌ یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نیشتیمانی هه‌یه‌ ، ڕاسته‌ ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو دێره‌كانی ناو ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ جه‌رگبڕه‌ ،به‌ڵام گه‌لی كوردستان رازی نابێت به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و شكاندنی شكۆو ئیراده‌ی كوردبوون .
دیراسه‌كردنی بارودۆخی ئێستا ده‌چێته‌ ناو خانه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسییه‌وه‌ ، نه‌ك حاڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن ،چونكه‌ تائێستا له‌ناو ڕوداوه‌كاندا ده‌ژین و كۆتایی نه‌هاتووه‌ , كاركردن بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان پرۆژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ به‌ ڕوداوێكی وه‌كو 16ی ئۆكتۆبه‌رو و ته‌یفیك له‌ خیانه‌تكاری نیشتیمانی بسڕێته‌وه‌ ، كۆتایی مێژووش نییه‌ و پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ته‌واو نه‌بووه‌ ، به‌ درێژای مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان توشی هه‌ورازو نشێوی بووه‌ته‌وه‌و روبه‌روی ڕاوه‌ستان و گه‌ڕانه‌وه‌ بووه‌ ، به‌ڵام هه‌رگیز كۆتایی نه‌هاتووه‌ .
(2)
25ی ئه‌یلول ده‌مامكی زۆر هێزو لایه‌نی سیاسی و زۆر شتی شاراوه‌و ناخی زۆرێك له‌ به‌رپرسانی ناوخۆی و عێراقی و هه‌رێمی و زڵهێزه‌كانی هه‌ڵماڵی كه‌ زەمانێكـە ئـەو بەرپەرسانە خۆیان پێ فریشته‌و نیشتیمان په‌روه‌رو روی خۆیان پەردەپۆش كـردووەو به‌ نموونه‌ :
یەكـــەم: له‌ 25ی ئه‌یلول دەركـەوت بڕوایــان بـە دەسـتوور نییـە، كەچـی سـەرو بنـی زمانیــان باســی دەسـتوورە! ئـــەوان تەنیـــا ئـــەو ماددانەیــان قەبووڵـە كـە لـە بەرژەوەندیـی خۆیانـە، دەریانخسـت كـە زمانـی زبـر و ناخێكـی پـڕ لـە قیـن هەیـە، زۆرینـەی عەرەبـی عێـراق بـە سـوننەو شـیعەوە دژ بـە كـورد وەك نەتـەوە و، دژ بـە كوردسـتان وەك هەرێـم و خـاك.
دووه‌م: 25ی ئه‌یلول ده‌مامكی زلهێزه‌كانی هه‌ڵماڵی كاتێـك ئـەوان گڵۆپـی ســـەوزیان بـــۆ عێـــراق هەڵكـــردو خۆیـــان بێدەنـــگ كـــرد لـــە ئاســـت ئـــەو كارەســـاتەی بەســـەر كـــورددا هـــات، رووی راســـتەقینەی كۆمــكاری وڵاتانـی عەرەبـی دەرخست كـە ئـەوان لەبیــری خۆیـان بـردەوە كـە دەسـتووری عێـراق دەڵێـت: عێـــراق وڵاتێكـــی فـرە نەتەوەیــە، نـــەك دەوڵەتێكـــی عەرەبـــی.
سێیه‌م : 25ی ئه‌یلول پـــەردەی لەســـەر رووی ئەنجومەنــی هـاوكاری ئیسلامی هەڵماڵـی كاتێــك دەوڵەتــە ئیسـلامییەكان پشـتیان لـــە چــل ملیـۆن كـوردی موسڵمان كرد،ماسـكی لەسـەر رووی راسـتەقینەی ئەزهـەری عروبـــەو عەرەبایەتیكـــردن .
چواره‌م : 25ی ئه‌یلول رووی راسته‌قینه‌ی عێـــراقی هه‌لماڵی عێراقێك لەپەنـــای هێـــزی ســـەربازیدا گەڕاوەتـــەوە بـــۆ حوكمـــی عەسـكەری و خۆسه‌پاندن و هه‌رشه‌و توندوتیژی و جینۆسایدكردن .
ئیدی كاتی به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ی دۆست و دوژمن و نه‌یاری خۆمانمان ناسی ، كاتی خۆڕاگری و ئارامگرتن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دوژمنان و بنیاتنانی ژێرخان و سه‌رخانی كوردستانه‌ ، به‌ دیدێكی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌قڵێكی حه‌كیمانه‌و سیاسه‌تێكی نه‌فه‌س درێژی و به‌ ئیراده‌و ئومێدی بڕوا به‌ خۆبوون خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و دوژمنی هاوبه‌ش یه‌كگرتوو یه‌كڕیزمان بكات .

Back to top button