هێرۆخان هێزێكی په‌كه‌كه له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی قه‌ندیل ده‌كڕێت

خواكوڕك
راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیار ده‌رفه‌تی جموجۆڵی بۆ هه‌ندێك هێزی لۆكاڵی له سلێمانی ره‌خساند، له‌وانه‌ش په‌كه‌كه كه چانسێكی زیاتری دا به‌و حیزبه تا له سلێمانی فراوانتر و به ئاشكراتر چاڵاكیه‌كانی ئه‌نجام بدات، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له باڵی بڕیاری ناوه‌ند به خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه هێزێكی زۆری په‌كه‌كه له باره‌گاكانی ده‌زگای زانیاری و نزسك ماڵی هێرۆ له ده‌باشان كۆكراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له جۆرێك له رێكه‌وتن ده‌كات له نێوان هه‌ریه‌كه له باڵی هێرۆ و چه‌ند هێزێكی په‌كه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی خودی جه‌میل بایك و ده‌ڵێت، له‌و ماوه‌یه زیاتر له جارێك جه‌میل بایك سه‌ردانی ده‌باشانی كردووه و له‌سه‌ره‌تادا به‌مه‌به‌ستی پرسی ئاشته‌وایی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه به‌تایبه‌تی دوای بێ هیوابوونی له هاتنه‌ژێرباری باڵی بڕیاری ناوه‌ند.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێستا سه‌ردانه‌كان به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازیه به‌تایبه‌ت داوی هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له بڕیاری ناوه‌ند، ئه‌م هه‌ماهه‌نگیانه‌ی په‌كه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی چه‌ند بیره نه‌وتێكی بناری چیای قه‌ندیله له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو باڵی بڕیاری ناوه‌ند ترسێكی زۆریان هه‌یه له ده‌سه‌ت به‌سه‌رداگرتن و فراوانبوونی هه‌ژموونی په‌كه‌كه به‌سه‌ر شاری سلێمانی و پێیوایه، له‌داهاتوودا كێشه‌كان قوڵتر و ترسناكتر ده‌بن به‌تایبه‌ت دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێزه جۆراوجۆره‌ی له سلێمانی كۆكراوه‌ته‌وه، كه سیمای سلێمانی وه‌كو سیمای سه‌ربازگه‌ی هێزه جیاوازه‌كانی لێهاتووه، له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ره‌نگه شه‌ڕێكی قورس و خوێناوی له‌و شاره‌دا رووبدات و به‌ته‌واوی شاره‌كه وێران بكات.