داعش لەم ناوچەیە خۆی كۆدەكاتەوە
دوای شكستی داعش لە سوریاو عێراق لەئێستادا داعش لە هەوڵی خۆ رێكخستنەوە سەركردەیەكی پێشوی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) نهێنییەكی رێكخراوەكە لەبارەی خۆسازدانەوەیان ئاشكرای دەكات.
ئەبو سەقەر، كە پێشتر بە (ئەمیری پۆلیس)ی داعش لە شاری رەققە ناسرابو، لەسەر سنوری سوریا – توركیا بە كەناڵی “سكای نیوز”ی وتوە “داعش هەوڵدەدات لەپاش شكستەكانی لە سوریا و عیراق، جارێكی دیكە خۆی سازبداتەوە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناچاركراوە پەیوەندی بە داعشەوە بكات و لە دەسەڵاتی خۆیدا نەبوە. دەشڵێت “یارمەتی زۆر كەسم داوە رزگاریان بێت، كە بەهۆی پێشێلكاری ساكارەوە، سزایان بۆ دەردەچو”.
بەوتەی ئەبو سەقەر، لیبیا لانكەی نوێی داعش دەبێت. تەئكیدیش دەكاتەوە، ئەو وڵاتە بۆتە دەرگای چونی چەكدارانی داعش بۆ ئەوروپا. هەر لەوبارەیەوە دەڵێت “داعش لە لیبیا چەندین شانەی هەیە”، كە ئاماژەیە بۆ بونی بە لانكەی سەرەكی رێكخراوەكە.