ڤیدیۆ: سروه عه‌بدولواحید ئه‌مجاره ده‌بینه خزمه‌تكاری عه‌بادی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ” سروه عه‌بدولواحید ” له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای پرێس له‌باره‌ی كاندید بوونی له‌سه‌ر لیستی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق، ده‌لێت من باوه‌ری ته‌واوم به یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق هه‌یه، ده‌مه‌وێت هاوڵاتیانی عێراق چ له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و به‌سرا و به‌غدا” خۆش بژین، به‌رگریان لێده‌كه‌م، ده‌شلێت لێره به‌دواوه، من خزمه‌تكاری حه‌یده‌ر عه‌بادیم”.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌و كاندیده‌ی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی كه ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، كاتێك ناوی پارێزگاكانی عێراق ده‌هێنێت، ئاماژه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ناوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له ریزبه‌ندی پارێزگاكانی عێراق هه‌ژمار ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی خۆی به عێراقێكی یه‌كپارچه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خزمه‌ت به عێراقێكی خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی نیشتیمانی یه‌كگرتوو بكه‌م”.
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌و كاندیده‌ی لیستی عه‌بادی ده‌ڵێت: “ئه‌و وه‌كو قه‌واره ده‌ست له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكێشێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك دڵسۆزی خۆی بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو ئه‌مجاره‌یان سه‌ركێشی ده‌كات و له لیستی كوردی ده‌كشێته‌وه و له‌لیسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی خۆی به‌ربژار ده‌كات”، كه زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌به، له‌باره‌ی چوونی شاسوار عهبدولواحیدی براكه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌ڵێت: “من سلێمانیم بۆ شاسوار جێهێشتووه و ده‌نگده‌رانی ئه‌مجاره‌م خه‌ڵكی شاری به‌غدان نه‌ك هی سلێمانی”.