رێكه‌وتنه‌كه‌ كرا، سوپای سوریا ده‌چێته‌ ناو عه‌فرین و راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرێته‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و سوپای سوریا له‌سه‌ر عه‌فرین رێكه‌وتن و رێكه‌وتنه‌كه‌ش له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێ كردن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رۆژئاوایی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند هێزه‌كانی سوپا سوریایی دیموكرات ” هه‌سه‌ده‌” و هێزه‌كانی سوپای سوریا سه‌ر به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رێكه‌وتن له‌سه‌ر پاراستنی سنوره‌كانی عفرین، راده‌ستكردنی سنوره‌كان به‌ سوپا سوریا”.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ی رۆژئاوایی كوردستان ئه‌وه‌شی به‌ خواكوڕك راگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌، 19ی 2ی 2018 هێزی سوپای سوریا بۆ پاراستنی سنوری عه‌فرین، ده‌چنه‌ ناو خاكی عه‌فرین”.

شایانی باسه‌ ئه‌مرۆ 30مین رۆژه‌ توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌، داخلی ناو عه‌فرین بێت، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن توركیا ته‌نها بۆردوومانی كردووه‌ و هێرشی نه‌كردووه‌ و ئامانجی توركیا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ عه‌فرین راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د بكرێته‌وه‌”.

Back to top button