عه‌بادی ده‌درێته‌ دادگا

ئه‌مرۆ 18ی 2ی 2018  سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه‌ سرووشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی به‌كار هێنانی مووچه‌ و بودجه‌یی كوردستان بۆ بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن، له‌لایان عه‌بادی رایگه‌یاند”چەند رۆژێکە چەندین پەرلەمانتاری کوردستان، پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگان سەرقاڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

شێركۆ جه‌وده‌ت هه‌ر له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ دانه‌ دادگا ده‌لێـ”بە تۆمەتی بەکارهێنانی مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە دژی حەیدەر عەبادی لە دادگای فیدڕالیی عێراق تۆمار دەکرێت”.

هه‌روه‌ها شێركۆ جه‌وده‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر پێویستی كرد پرسی بەکارهێنانی قوتی خەڵکی کوردستان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبەنە دادگای نێودەوڵەتی”.

 

Back to top button