پارتی چهند نهێنیهك لهسهر دۆخی كهركووك ئاشكرا دهكات بزانه لهكهركوك چی دهقهومێت رۆژانه
پارتی دیموكراتی كوردستان لهبارهی رهوشی كهركووك لهزاری بهرپرسی لقی سێی پارتی له كهركووك دهلێـ” كوشتن و ڕفاندن و ڕاووڕووت لە كەركووك لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردەی ڕۆژانەیه و دەشڵێـ، چەكداران بەكۆمەڵ هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاووڵاتیان و دهشلێـ”لە كەركووك بە هۆی ئاڵۆزیی ڕەوشی ئەمنییەوە، هەڵكوتانە سەر ماڵان و كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و لە كەركووك ڕۆژانە خەڵك دەڕفێندرێن، ڕفاندنەكەش هەموو نەتەوەكانی گرتووەتەوە، بەتایبەتی كورد، بەگشتی دوای ڕووداوەكانی خیانهتی ١٦ی ئۆكتۆبەر دزی و ڕاووڕووت و خەڵكڕفاندن و ئازادكردنیان بەرامبەر بە پارە زۆر بووە.”
د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه، دوای ڕووداوەكانی داگیركردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر، بە هۆی دەسەڵاتی میلیشیاكانی حەشد و هێزە عێراقییەكانەوە مەترسی بۆ سەر هاووڵاتیان بەگشتی و كورد بەتایبەت پەیدا بووە، هەر ئەوەش وای كردووە بەشێكی زۆری دانیشتوانی ناوچە داگیركراوەكان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
ئهو بهرپرسهی پارتی دهشلێـ”ڕۆژانە دیاردەی چوونە سەرماڵی هاووڵاتیان بە چەكەوە ڕووی لە هەڵكشانە، دەچنە سەر ماڵی هاووڵاتیان و تەقەیان لێ دەكەن، بەتایبەتی ئەو گەڕەكانەی زیاتر كوردیان تێدا نیشتەجێیە، بەگشتی تەقەكردن و كوشتن زۆر زیادی كردووە، بۆ نموونە، هەر دوێنێ ئێوارە كەسێكیان كوشتووە بە ناوی سەمیر نازم، كە كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارتیمان بووە.”