دواین زانیاری له‌باره‌ی وه‌ڤدی كوردستان له كۆنفرانسی میونشن
له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وه‌ڤدی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه لهكۆبونهو له‌گه‌ڵ به‌رپرس و وه‌زیر و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی به‌شدار له كۆنفرانسه‌كه، به‌گوێره‌ی دواین زانیاری نێچیرڤان بارزانی دوێنی شه‌ممه 17ی 2ی 2018 له‌گه‌ڵ پیته‌ر هۆڵتكڤێست وه‌زیری به‌رگریی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه تاوه‌كو ئێستا وه‌ڤدی كوردستان چه‌ندین دیداری گرینگی له‌په‌راوێزی كۆنفراسه‌كه ئه‌نجام داوه، هه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه شاندی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونووه، له‌و باره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند”ئێمە هەمیشە گوتوومانە لەگەڵ گفتوگۆین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق ، ئەم چاوپێکەوتنەش لەگەڵ بەڕێز عەبادی و شاندی یاوەری لەسەر ئەو کێشانە بووە لە نێوان بەغدا و هەولێر و چەندین بابەتی هەنووکەیی هەیە کە پێمانوابوو زۆر پێویستە چارەسەر بکرێن چونکە زۆربەی پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە هەیە لەبەر ئەوە ئێمە بیروبۆچوونەکانی خۆمان پێگەیاندن و گوێبیستی ئەوانیش بووین. ئەوەی هەستمانکرد بە قسەی خۆیان گوتیان ئێمە دێینە پێشەوە و چارەسەری ئەو کێشانە دەکەین لە ماوەیەکی کورت‌دا و چاوەڕێ دەکەین بزانین چیدەکەن”.
هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 18ی 2ی 2018 شاندی كوردستان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران “محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف” كۆبوونه‌وه”.پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و جۆبایدن جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و چه‌ندین وه‌ڤدی تر كۆبوونه‌ته‌وه”.
له‌ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كان توهری سه‌ره‌كی مه‌ترسیی تیرۆر بۆ سه‌ر جیهان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا له ڕووی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و هزرییه‌وه، دۆخی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، لایه‌نێكی گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كان بوونه”.