سلێمانی ده‌بێته‌ سه‌ربازگه‌ی هێزه‌ جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه‌

خواكوڕك

گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك كه‌وتۆته‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار بردووه‌ و له‌ ئێستاشدا چه‌ند هێزێكی دیكه‌ش له‌و درزانه‌ هاتوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و پێده‌چێ ژماره‌ی پشكداره‌كان زیاتر ببن.

چاودێرانی سیاسی له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ و پێیانوایه‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ جۆراو جۆره‌ له‌ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام و لێكتێگه‌یشتن، كێشه‌ و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی گه‌وه‌ره‌ له‌شاره‌كه‌ رووده‌دات و ره‌نگه‌ داهاتووی ئه‌و شاره‌ به‌ته‌واوی وێران بكات.

له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و ده‌زگای زانیاری كه‌به‌شی زۆریان له‌لایه‌ن باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن له‌ زۆر ناوچه‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، هه‌وه‌رها هه‌واڵه‌كان باس له‌ جموجۆڵی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی دوای ناكۆكیه‌ قوڵه‌كانی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی، ئه‌م هێزانه‌ به‌ ئاشكرا ده‌بینرێن له‌ ناو شار و له‌ هه‌ندێك شوێنیش سه‌ربازگه‌ و باره‌گایان كردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای ئێران له‌ سنوره‌كانی باشماخ و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنوری سلێمانی جموجۆڵیان ده‌ست پێكردووه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش له‌ سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ یه‌كه‌ی مه‌رگ چێنی سه‌ر به‌ ئیتڵاعاتی ئێران كه‌له‌ناو شاره‌گانی پارێزگای سلێمانی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ خۆئاماده‌كردنی چه‌ند هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی باڵی بڕیاری ناوه‌ند به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كی قورسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چه‌كدار كراون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان دراوه‌تێ له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ باڵی هێرۆ یان هه‌ر هێزێكیتر كه‌ بیه‌وێ ئیستفزازیان بكات

Back to top button