راوێژكاری خامه‌نه‌ئی: له‌عێراق هه‌ژموونمان فرهوانكردوو و ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌دیش پاره‌ی مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات بدات
راوێژكاری سه‌ربازی رێبه‌ری ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی، له لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی قوتابیانی ئێران ئیسنا رایدهگهێنێت”داوا له ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د ده‌كات، تێچووى مانه‌وه‌ى له سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات دابین بكات، كه‌وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، ئێران پاره‌یه‌كی زۆرى له‌و پێناوه خه‌رج كردووه. هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمه سوورین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له سووریا و پاراستنى خاكه‌كه‌ى، به‌ڵام پێویسته ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د پاره‌ى خه‌رجییه‌كانمان بدات”.
لیوا یه‌حیا ره‌حیم سۆفی راوێژكاری سه‌ربازی خامه‌نه‌ئی، ده‌شلێـ”له سووریا نه‌وت و غاز و فۆسفات هه‌یه، ده‌توانرێت به‌و سامانه سروشتییانه پاره‌ى خه‌رجییه‌كان دابین بكرێت، به شێوه‌ى پراكتیكیش ده‌ستكراوه بهههناردهى فۆسفات بۆ ئێران، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت له‌نێوان ئێران و سووریا، ڕێككه‌وتنى درێژخایه‌ن هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى تاران بكرێته‌وه، گوتیشی: “ڕووسیا ڕێككه‌وتنێكى بۆ ماوه‌ى 49 ساڵ كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بنكه‌ى سه‌ربازیی و ده‌ستكه‌وتى سیاسیی و ئابووریی به‌ده‌ستهێنا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاره‌ی خامه‌نه‌یی له‌باره‌ی سوریا و خواستی كه‌وتنی سوریا ده‌لێـ” كه وڵاتانى وه‌ك ئوردن، ئیسرائیل، ئه‌مریكا و سعوودیه، خواستیان له‌سه‌ر كه‌وتنى سووریا هه‌بوو، به‌ڵام: “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى ئێمه نه‌یهێشت ئه‌وه ڕوو بدات و هه‌ژموونى خۆشمان له عێراق فراوان كرد”.