سروەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دوای خۆ كاندید كردنی لە لیستی عەبادی نهێنیەك ئاشكرا دەكات
سروە عەبدول واحد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق بەناچاری لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و ئەوە ئاشكرا دەكات كە بە پرس و ڕاوێژی بزوتنەوەیی گۆڕان لە سەر لیستی نەسڕی عەبادی خۆی كاندید كردووە.
لە بەشێكی تری ڕونكردنەوەكەیدا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق خۆی بە درێژەپێدەر و رێبواری ڕێبازی نەوشیروان مستەفا دەزانێت
شایانی باسە سروە عەبدول واحد لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی كەناڵێكی ئاسمانی عەرەبی دا كاندید بوونی خۆی لە سەر لیستی نەسڕی عەبادی راگەیاندو وتی لەمەولا من خزمەتی عەبادی دەكەم.