ژاپۆن تا ساڵی 2019 خێراترین سۆپه‌ر كۆمپیوته‌ری جیهان دروست ده‌كات.

لە ئێستادا وڵاتە زلهێزەکانی بواری تەکنەلۆژیا جیا لە بواری سەربازی و ئابووری و سیاسی، هەوڵ دەدەن کێبرکێی یەکتر بکەن لەسەر بنچینەی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا.”
کێبڕکێیەکان بەجۆرێکن کە هەمیشە هەوڵ دەدرێت خێراتر بگەن بە داهاتوو و پێشکەوتنەکان. سوپەرکۆمپوتەر یەکێکە لەم بەرهەمانەی کە لە ئێستادا ،وەک هێزێکی تەکنەلۆژی زۆر بەهێز سەیری دەکرێت لەسەر ئاستی جیهانی.
لە ئێستادا وڵاتی چین خاوەنی خێراترین سوپەرکۆمپیوتەرە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش وای کردووە بەردەوام وڵاتە زلهێزەکانی تر لە هەوڵی ئەوەدان بتوانن بەسەری دا سەرکەون و بەرهەمی پێشکەوتەە تر بەردەست بخەن.
لە نوێترین هەوڵیدا حکومەتی ژاپۆن رایگەیاندووە کە پڕۆژەیەکیان بە بڕی زیاتر لە ١٧٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی داڕشتووە و ئامادەکردووە بۆ دروست کردنی سوپەرکۆمپیوتەرێک تا ساڵی 2019 و ببێت بە پێشکەوتوو ترین و خێراترین سوپەر کۆمپیوتەر لەسەر ئاستی جیهان.
کومیوتەرەکە بە ناوی K computer دەبێت. توانای بەگەڕخستنی ١٣٠ پێتافلۆپسی دەبێت
Back to top button