شه‌پۆلێكی تری باران باریزنی چڕ روو له‌ كوردستان ده‌كات

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت.” كه‌ ئەمڕۆ ئەم شەپۆلی بارانەی ڕووی لە هەرێم كردووە كۆتایی دێت و وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ئاشکرادەکات.”

‎له‌و باره‌وه‌، (فازڵ ئیبراهیم) بەرێوەبەری كەشناسی ھەرێم لە رونكردنەوەیەكدا رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بڕێكی زۆر باران لە ناوچەكانی هەرێم باریوە، بەجۆرێك لە هەولێر ٥١.١ ملم، سلێمانی ١٣١.٨ ملم، دهۆك ٧.٦ ملم، كەركوك ٢٣.٤ ملم لە هەڵەبجەش ١٠٥ ملم باریوە”.

‎ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” ئەم شەپۆلە ئەمڕۆش بەردەوامی دەبێت، ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك لاواز بووە، ئێوارەی ئەمڕۆش كۆتایی دێت”.

‎ بەرێوەبەری كەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە.”ئەم بارانە مەترسی هاتنی وشكەساڵی لاواز كردووە و لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات”.

 

به‌پێی پێشبینیه‌كانی (accuweather) له‌ ڕۆژی هەینی 23ی شوبات شه‌پۆلێكی باران بارین  ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا بارانێكی زۆر له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان دەبارێـت.

Back to top button