به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
له شاری كه‌ركوك، له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا، هێزە عێراقییه‌كان،توانیان بەرپرسێكی هەواڵگری گروپە چەكدارەكانی داعش دەستگیر بكەن و راوه‌نه‌ی دادگا كرا.”
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی (سۆمەرییە نیوز) هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شاری كەركوك توانیویانه بەرپرسێكی هەواڵگری رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن.
بەپێی زانیارییه‌كان، (حەمد لەتیف) لە فەرماندە عێراقییەكان رایگەیاندووە.” كه هێزەكانی عێراق دوای كۆكردنەوەی زانیاری پێویست سەبارەت بە شوێنی خۆ حەشاردانی ئەم بەرپرسەی داعش، ئەویان دەستگیركردووە، و ده‌ستگیركراوه‌كه‌ش ئێستا لە ژێر دەستی هێزه ئه‌منیه‌كانه و ڕەوانەی دادگا دەكرێت بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر.”
ئەمە لە حاڵێك دایە كە هێزە عێراقییەكان لەم دواییە توانیان حەوت فەرماندەی داعش لە نزیك موسڵ دەستگیر بكەن و لێكۆڵینەوەكان درێژەی هەیە، رۆژانه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه له عێراق و ئه‌گه‌ری دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق له ئارادایه.