داعش 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی رفاند

پاش ئه‌وه‌ی شه‌ر روویداوه‌ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ركوك، له‌ ئێستادا وا باسده‌كرێ كه‌ 27 چه‌كداری حه‌شد به‌ دیل گیراون و رفێندراون.”

به‌پێی سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە.” شەوی رابردوو لە ناوچەی سەعدونییەی سەر بە ناحیەی ریاز لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک شەڕوپێکدادان لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و داعش روویداوەو لە ئەنجامی شەڕەکەدا 27 چەکداری حەشدی شەعبی، کە 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیان پێبوو کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعش و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارەو پێده‌چێت رفێنرابن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆی خیانه‌تی باڵێكی یه‌كێتییه‌وه‌ راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراق كرا، له‌ ئێستادا ئه‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌ن و ناشتوانن وه‌كو پێویست بیان پارێزێن، رۆژانه‌ ئه‌م جۆره‌ شه‌ڕ و كێشانه‌ دروست ده‌بن و له‌ ئێستاشدا داعش له‌ زۆر شوێن درووست بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری پێكدادان هه‌یه‌ له‌ هه‌ركاتێك.

Back to top button