مسنجەری منداڵان دەخرێتە كۆگای پله‌ی ستۆره‌وه‌

مسنجەری منداڵان دەخرێتە كۆگای پله‌ی ستۆره‌وه‌.”

پاش ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک نوێترین ئەپی ئاشکراکرد کە تایبەت بوو بە منداڵانی تەمەن ۱۳ ساڵ، ئەمرۆ کۆمپانیای فەیسبووک ئاشکرایکرد کە ئەپی مسێنجەری منداڵان دەخاتە کۆگای پلەی ستۆرەوە ، ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی کانوونی يەکەمی ساڵی رابردوو فەيسبووک مسێنجەری منداڵانی خستە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرەتا بۆ ویلایەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکای کارا کرد.

سوودی ئەم ئەپە چییە؟ مسێنجەری منداڵان کە تایبەتە بە منداڵانی ژێر تەمەن ١٣ ساڵ، کە دەتوانرێت بەبێ فەیسبووک بەکاربهێنرێت و منداڵەکە ببەستێتەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیاریکراوەوە کە جیاوازە لە مسێنجەری گشتییەکە.

ئامانج لە دروستکردنی مسێنجەری منداڵان چییە؟ ئامانج لە دروستکردنی ئەم ئەپە بۆ ئەوە بوو رێژەيەکی زۆری منداڵان ئەپی مسێنجەریان فەیسبووکیان بەکاردەهێنا و پاشان لەلایەن کەسوکاریانەوە سکاڵای ئەوەيان دەکرد کە منداڵەکانيان تووشی هەندێ دۆخی نەگونجاو دەبن هەربۆیە فەيسبووک ئەو ئەپە تایبەتەی بۆ منداڵان کاراکرد.

Back to top button