توركیا رێكه‌وتنی یه‌په‌گه‌ و سوپایی به‌شار ئه‌سه‌د قبوڵ ناكات

پاش رێكه‌وتنی په‌یه‌گه‌ و سوپایی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر راده‌ست كردنه‌وه‌ی عه‌فرین، توركیا له‌زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دا بۆچوونی خۆی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ ئه‌وان ئۆپراسیۆنیان بۆ له‌ناو بردنییه‌په‌گه‌ ئه‌نجام داوه‌، نه‌ك داگیركردن و ده‌شلێـ، ئێمه‌ پێداگری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئۆپراسیۆنی چل زه‌یتوون به‌رده‌وان ده‌بێت”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنیه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”ئەوا هیچ کێشەیەکیان نابێت له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌، بەڵام ئەگەر بۆ ئەوەبچێت پارێزگاری لە یەپەگە بکات، ئەوا ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوامدەبێت و هیچ کەسێک ناتوانێت پێش لە سوپای تورکیا بگرێت و ده‌شلێـ”ئەم بەیانییە ئەم هەواڵەم بینی، بەڵام ئێمە بە روونی و راشکاوی ئەوەمان گوتووە کە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆ نەهێشتنی تیرۆریستان بوون. لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات داعشمان لە ناوچەکە نەهێشت. هەروەها لە ناوچەی عەفرینیش پەکەکە و یەپەگە مەترسین لەسەر تورکیا، بۆیە ئەو ئۆپەراسیۆنەمان دەستپێکردووە”.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنیه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا راشی گه‌یاند”ئێمە بەردەوام پێداگریمان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووە، ئەمڕۆش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن جەختمان لەو خاڵە کردەوە و هەردوولاش لەوبارەیەوە هاوڕاین، یەکێک لەو وڵاتانەشی کە پشتگیری یەکپارچەیی سووریا دەکات، ئێمەین”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری دایه‌ سوریا و رایگه‌یاند “ئێستا کە دەگوترێت رژێمی سووریا دێتە عەفرین یان نایەت، گرنگە ئەوەیە بۆچی دەچێتە عەفرین؟ ئەگەر رژێمی سووریا بۆ پاککردنەوەی پەکەکە و یەپەگە بچێت، ئەوکات ئێمە هیچ کێشەیەکمان نابێت، بەڵام ئەگەر رژێم بۆ ئەوە بچێتە عەفرین تاوەکو پارێزگاری لە یەپەگە بکات، ئەوکات هیچ کەسێک ناتوانێت پێش لە سوپای تورکیا بگرێت، لە عەفرین و منبج و رۆژهەڵاتی فوراتیش”.

دوای مانگێک گفتوگۆ، دواجار دانوستاندنی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حکومەتی بەشار ئەسەد لەسەر دووبارە بڵاوبوونەوەی سوپای سووریا لە ناوچەكانی عەفرین، رۆژی یەکشەممە 18-2-2019 گەیشتە ئەنجام، هه‌ر له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ ئەمڕۆ دووشەممە سانا، تەلەڤزیۆنی فەرمیی حکومەتی سووریا رایگەیاند، لە چەند كاتژمێر داهاتوودا رێککەتنەکە دەچێتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە و سوپای سووریا دەچێتە نێو عەفرین. سانا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە شێخ مەقسوود و منبجەوە هێزی فریاگوزاری مەدەنی چوونەتە عەفرین.

Back to top button