عه‌بادی: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرین و فرۆكه‌خانه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ دۆچە ڤیلەی ئەڵمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند ” ئێمە نزیکبووینەتەوە لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت چاودێرییەکی راست و دروست هەبێت هەتاوەکو گەرەنتی ئەوە بکەین مووچەکە بۆ فەرمانبەرانە نەوەک پاشکۆکانی حیزبەکان، کە ئەمەش کەیسێکی ترسناکە ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عێراق له وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهانه و له پاش روخانی رژێم باس له به‌هه‌ده‌ر دانی 450 ملیار دۆلار ده‌كرێت له عێراقدا و له ئێستادا به‌گوێره‌ی راپۆرتی چاودێری دارایی عێراق ، دسه‌ڵاتی به‌غدا 9ملیۆن مووچه خۆری هه‌یه”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” بەمزووانە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دابین دەکەین و ده‌شلێـ”لەماوەیەکی نزیکدا گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گەرەنتیمان پێدەدرێت کە دەسەڵاتی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەبێت”.
شایانی باسه ئه‌مه چه‌ندین جاره عه‌بادی له‌لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌كانی دا باس له دابینكردن و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و ده‌لێت فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی بۆته نوكته له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان و كه‌س متمانه‌ی به لێدوانه‌كانی عه‌بادی نه‌ماوه”.