گه‌وره سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: كاره‌كان له‌باره‌ی دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌كۆنگرێس به‌رده‌وامه
تێد كروز گه‌وره سیناتۆری ئه‌مریكی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی كۆمارییه‌كان له ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”ده‌بێت واشنتن هاوكاری كورد بكات بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كه‌یان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمارییه‌كان له‌شاری داڵاسی ئه‌مریكا كه ژماره‌یه‌ك له‌كوردانی ئه‌مریكا به‌شداریان كردووه، به مه‌به‌ستی ناساندنی دۆزی كورد له‌نێو پارتی كۆمارییه‌كان، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و گه‌وره سیناتۆری ئه‌مریكی تێد كروز كه كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوو، چه‌ندین ئه‌ندامی كۆنگرێسیش تێدا به‌شدار بوون، باس له دۆزی كورد كرا”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چاڵاكوانانی كورد كه به‌شدار بوون له كۆنگره‌كه، رایده‌گه‌ێنن”لەسەر پرسی کوردی رۆژئاوا و باشووری كوردستان نامەیەکی تێروتەسەلەمان، بە بەڵگەوە پێشکەشی مایك پێنس، كرد، كە تێیدا باسی شەڕی حه‌شدی شه‌عبی دژی کورد له كه‌ركووك کرد و دۆخی ھەرێمی كوردستان بە گشتی و رۆژئاوای كوردستان كراوە هه‌روه‌ها چاڵاكوانان ده‌شلێن”لە چوارچێوەی گفتوگۆكانماندا دەربارەی كوردستان گه‌وره سیناتۆری ئه‌مریكی تێد كروز، رایگه‌یاند “بارزانی باش دەناسم و سه‌ردانم کردوە، دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ھەبێت و زیاتر یارمەتی کورد بدەین بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان”.
هه‌روه‌ها سیناتۆره به‌شداربووه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه، راشی ده‌گه‌ێنن، كه كاره‌كان بۆ دروست كردنی رای زۆرینه له‌ناو كۆنگرێس بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌رده‌وامه”.