راوێژكاری خامه‌نه‌یی: رێگا ناده‌ین جارێكی تر عێراق له‌لایان ئه‌و هێزانه به‌رێوه بچێت
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران دوایی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی له رۆژی 18ی 2ی 2018، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی بۆ لیبرالی و مه‌ده‌نییه‌كان راگه‌یاندوو، گوتی جارێكی تر رێگا ناده‌ین حكومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی عێراق له‌لایان لیبرالیه‌كان و مه‌ده‌نیه‌كان به‌رێوه بچێت”.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ری كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا، له‌و باره‌یه‌وه،عەبدولکەریم عەبتان، سەرکردەی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی رایگەیاندووە، ”ئێمە لەژێر دەستی ویلایەتی کار ناکەین. ئەگەر ئێران ئێستا دەسەڵاتی بەسەر هەندێ سیاسەتمەداری عێراقیدا هەیە، ئەوا دەەڵاتەکەی بەردەوام نابێت، هەروەها راشیگه‌یاند، ئەوان رێگا بە عەلی ئەکبەر ویلایەتی و کەسی دیکە نادەن دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات”.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس رائید فه‌همی سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی رایگەیاندووە، ئەو لێدوانەی ویلایەتی دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و داواشی لێ کردووە روونکردنەوە لەبارەی ئەو لێدوانەیەوە بدات و هه‌روه‌ها عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری ناسراوی شیعەش ئیدانەی ئەو لێدوانەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی کردووە و رایگەیاندووە، ئەو بەردەوام لێدوانی شەرمەزارکەر بۆ هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق، دەدات”.