بزانه داعش چی له حشدی شه‌عبی كردووه
شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی هێزێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی كردۆته سه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له گوندی سه‌عدونیه و زیاتر له 20 چه‌كداری میلیشیاكانی حشدی شه‌عبیان كوشتووه”.
شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی حه‌ویجه باشوری كه‌ركووك چه‌كدارانی میلیشیایی حشدی شه‌عبی ده‌كه‌ونه بۆستهی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و 20 چه‌كداریان لێدهكوژرێت، له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی هاشم حوسێنی ده‌لێت، ده‌لێت هێزه‌كانمان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعش”.
راوێژكارێكی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه،ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گوندی سه‌عدونیه له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیاندا بوون و به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه، كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه و هه‌روه‌ها پشتراستیشی كردۆته‌وه كه “20 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌و بۆسه‌یه‌دا كوژراون”.
شایانی باسه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆتایی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام به‌رده‌وام داعش له جوڵه‌دایه، له عێراق و ده‌نگۆی به‌هێز بوونه‌وه‌ی داعش له عێراق بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهانه”.