بە ڤیدیۆ: پارەی نەوتی دزراوی كەركووك ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌ كه‌سێكی عه‌ره‌ب له‌ جانتایه‌كی ره‌ش دا ملیۆنان دۆلار به‌رز و نزم ده‌كات و له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێكیش نوسراوه‌ (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) (17/9/2016).

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ بێت پاره‌كه‌ هێشتا ژماره‌ی ریزبه‌ندی به‌نكی له‌سه‌ر نه‌شكاوه‌ و هه‌مووشی به‌ قالبی نایلۆن پێچراوه‌ته‌وه‌، دیاره‌ پاره‌كه‌ له‌ حسابێكی بانكی عێراقی له‌ رێگه‌ی نێردراوێكی عه‌ره‌ب به‌ فرۆكه‌ بۆ سلێمانی گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ راده‌ستی شاناز كراوه‌.

به‌پێ زانیاری سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆكه‌، ئه‌م پاره‌یه‌ بریتیه‌ له‌ حساباتی كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌كانه‌وه‌.

Back to top button