له‌سه‌ر لیستی عه‌بادی خۆی كاندید بكات له‌لایان یه‌كێتی بزانه چی لێده‌كرێت
له ئێستادا بابه‌تی كاندید بوون له‌سه‌ر لیستی حه‌یده‌ری عه‌بادی بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان كه هه‌ریه‌كه له ” ئاڵا ئه‌سه‌دی و سروه عه‌بدولواحید” خۆیان ئاشكرا كردووه له‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات له‌سه‌ر لیستی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و باره‌یه‌وه محەمەد عوسمان، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری توو ده‌دات”.
دوایی ئه‌وه‌ی ناوی ئاڵا ئه‌سه‌دی له‌باره‌ی خۆكاندید كردنی له‌سه‌ر لیستی عه‌بادی بۆ په‌رله‌مانی عێراق بڵاو كرایه‌وه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عه‌بادی هۆشداری تووند ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات له‌رێگای لیستی عه‌بادی ئه‌وه ئه‌ندامیه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ده‌ست ده‌دات”.
محەمەد عوسمان، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه ده‌شلێـ”بەپێی پەیڕەوی ناخۆی یەکێتی، ڕێگە پێدراونییە کادیرێکی یەکێتی لەدەرەوەی حزب و لەسەر لیستێکی دیکە خۆی کاندید بکات و جەختیشی لەوە کردەوە: پێشتر ئاڵا تاڵەبانی لە لێدوانێکیدا ڕای گەیاندبوو کە ئاساییە خۆی کاندید بکات، بەڵام بەفەڕمی بڕیاری کۆتایی ڕانەگەیاندووە، بۆیە ئەگەر خۆی کاندید کردبێ، پێویستە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی ھەڵوێستیان ھەبێت”.
زوبێر عوسمان له‌و باره‌یه‌وه رایدهگهێنێت، تاوه‌كو ئێستا شتێكی فه‌رمی نیه ته‌نها ده‌نگۆیه، به‌ڵام پێشتر ئاڵا تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو كه ئاساییه له‌سه‌ر لیستێك خۆی كاندید بكات”.