مه‌حمود سه‌نگاوی :بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی شه‌ڕه‌ ئاڕبیجی ده‌كه‌م

 

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیارینه‌كراوه‌.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند: تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیارینه‌كراوه‌ و ده‌بێت كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وه‌كو جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.

عه‌دنان موفتی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی ده‌كاته‌وه‌و راشیگه‌یاند:”چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌نده‌ به‌ئیراده‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و راده‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌رووبه‌ڕووی یه‌كێتی بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و یه‌كگرتوویی و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو”.

هاوكات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ پێگه‌ی سیاسی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات،(مه‌حمود سه‌نگاوی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی، ده‌ڵێت: یه‌كێتی له‌سه‌رده‌مێكی هه‌ستیارو مه‌ترسیداردا دروستبوو، ئێستا چۆن ده‌هێڵین یه‌كێتی له‌ناوبچێت “یه‌كێتی ئه‌مانه‌تی مام جه‌لاله‌ و رێگه‌ناده‌ین له‌ده‌ستبچێت و بۆهه‌ستانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی یه‌كێتیش، شه‌ڕه‌ ئاربیجی ده‌كه‌م”.

Back to top button