عه‌دنان كه‌ركوكی :میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جگه‌ له‌ كورد، عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه‌شیان كردووه‌ته‌ ئامانج

 

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند میلیشیایه‌كی دیكه‌، به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكی خیانه‌تكار، په‌لاماری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قینیان دا و ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرت و سه‌دان ھاووڵاتیی كوردیان شه‌ھید و بریندار كرد و نزیكه‌ی 200 ھه‌زار كه‌سیش له‌و سنوورانه‌ ئاواره‌ بوون.

عه‌دنان كه‌ركووكی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك-گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند: “جگه‌ له‌ كورد، توركمان و عه‌ره‌بی سوننه‌ی كه‌ركووكیش گله‌ییه‌كی زۆریان له‌ سه‌ر ڕه‌فتاره‌ توندوتیژییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌، كه‌ له‌ كه‌ركووك له‌ دژی هاووڵاتییان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه‌ رۆژانه‌ له‌ كه‌ركووك ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار ده‌درێن و ئێستا له‌ كه‌ركووك نه‌بوونی ئه‌من و ئاسایش به‌ زه‌قی دیاره‌”.

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، ڕتشیگه‌یاند:” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلیشیاكان هێزێكی نایاسایین و كۆنتڕۆڵ ناكرێن، هه‌ر لایه‌كیان سه‌ر به‌ گرووپێكه‌، بۆیه‌ ئه‌و جۆره‌ هێزانه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاووڵاتییان و هیچ هێزێك له‌ كه‌ركووك بوونی نییه‌، كه‌ به‌رگری له‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك بكات، كه‌ شارێكی فره‌ پێكهاته‌یه‌”.

Back to top button