بەرپرسێکی پارتی: ئه‌گه‌ر به‌ په‌رته‌وازه‌ی بچینه‌ به‌غداد هیچ لایه‌نێك سه‌نگی نییه‌

 

 

پارتی دیموكرات شێوازی دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشكرا دەكات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: پێویستە دانوستانەكان لەرێگەی حكومەت و پەرلەمانەوە بكرێت.

كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: پێویستە لەمەودوا هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی حكومەت و پەرلەمان، كە نوێنەری سەرجەم لایەنەكانی تێدایە، دانوستان لەگەڵ بەغدا بكات بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكانی موچەو مادەی 140 و دەستوور بەشێوەیەكی گشتی.

(كاكەمین نەجار) رەخنەشی لە پەرتەوازەیی لایەنە كوردستانییەكان گرت و ڕاشیگه‌یاند:” لەبەغدا هیچ لایەنێك سەنگی نامێنێت ئەگەر بەپەرتەوازەیی و هەر كەسەو بۆخۆی بچێت، ئەگەر بەغدا حساب بۆ هەموومان نەكات، ئەوا بەتەنیاو یەك بەیەك حسابمان بۆ ناكەن”.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: “ئاساییە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی عیراقدا پەیوەندییان هەبێت و گفتوگۆو سەردانی یەكتری بكەن، بەڵام دانوستان لەگەڵ حكومەت، پێویستە لەڕێگەی حكومەت و پەرلەمانی كوردستانەوە بێت”

Back to top button