بەرپرسێکی کورد لە خورماتوو :سهردانهكهی ئارام شێخ محهمهد بۆ خۆدهرخستن بوو
ئەمڕۆ دووشەممە19ی2ی 2018 ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەحمەد عەبدوڵا جبووری، پارێزگاری سەڵاحەدین، سەردانی خورماتوویان كرد و لەنێو مزگەوتی كۆماری كۆبووەنەوەیان لەگەڵ بەشێك لە هاووڵاتییان ساز داوە.
ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو ڕایگەیاند: “سەردانەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاری سەڵاحەدین بۆ خۆدەرخستن بووە، بەتایبەت ئارام شێخ محەمەد لە پەرلەمانی عێراق تا ئێستا بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئێستای خورماتوو و تاوانەكانی حەشدی شەعبی دژ بە هاووڵاتییانی كورد، بەتایبەت دوای 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو نەیتوانیوە كار بكات بۆ ئەوەی لێژنەیەك لە پەرلەمانی عێراق بنێرن بۆ خورماتوو”.
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو ڕاشیگەیاند: “هاوكات ئەو سەردانە زیاتر بۆ ئەوەیە كەوا دەیانەوێت كوردەكانی خورماتوو بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا دەنگیان بۆ بدەن”.