ڕوسیا بۆ ئەمریکا: یاری بە ئاگر مەکە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە وتارێکدا کە لە مۆسکۆ لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆنگرەی میونشن, پێشکەشی کرد ڕووی لە ئەمریکا کردوو وتی یەکپارچەیی خاکی سووریا هێڵی سورەو با ئەمریکا یاری بە ئاگر ناکات.

لاڤرۆڤ هاوکات داوای کۆتایی هێنانی ناوچەی ئارامی تەنەفی سەر سنووری نێوان سوریا و ئوردن لە ئەمریکا کرد.

هەر لە ماوەی وتارەکەدا لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا نیگەرانی وڵاتەکەی نەشاردەوە لە نیازی ئەمریکیەکان بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردستان و تەئکیدی لە مانەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەکە کردەوە

Back to top button