نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌

ئەمڕۆ سێ شه‌مه‌ 20/2/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 65 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ20ی 2ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 65 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Back to top button