خۆپیشان دان بۆ چاککردنی دۆخی خەڵك یان لەباربردنی ئەوەی کە هەیە!!
بهمن کاك عبداللە
ڕق و قینی خۆتان تێکەڵ بەداخوازی و مافی ماموستا و فەرمانبەر مەکەن و لێگەڕێن دۆخێکی وەها مەخولقێنن کەفەرمانبەر خۆزگە بەبێ موچەی بخوازیت!!
هەموومان بیرمانە ساڵی ۲٠۱۱ لە کوردستان نەك هەر ماموستاو فەرمانبەر بەڵکو هیچ موچە خۆرێك کێشەی نەبوونی موچە یان کەمی موچەی نەبوو بە بندیوار و سەر دیوارو پشت دیوارەکانیشەوە ، ئەو کات ئیوە کەڵکەڵەی بەهاری عەرەبی کەوتە کەلەتان و بەخەیاڵی خاوتان گوایە دەسەڵات دەروخێنن ، بەدرۆی گۆڕینی سیستەمی حوکم ڕانی ۱۷ ی شوبات تان دروستکرد و بۆماوەی چل ڕۆژ ژیان و ئارامی و کاسبی خەڵکتان تێکداو کۆمەڵێك کوڕی فەقیر و هەژارتان کرد بەقوربانی و دواتر ، بەسەرو دووسەد خانەنشینی سەربازی پاکێجەکانی خۆتان و داخوازی خەڵك و مافی خەڵکتان خستە تەنەکەی خۆڵەکانی بەردەرکی سەرا .
خەڵكی کوردستان باخەڵی خاڵیە خۆ زاکیرەی خاڵی نەبوەتەوە ، بۆڕوخاندنی پارتی و حکومەتی نێچیرڤان بارزانی کەحکومەتی خزمەتکردن و خۆشگوزەرانی بوو ، ئێوە پێشنیاری بڕینی موچەو بوجەی خەڵکی کوردستان تان دایە مالکی و ئەویش دڵی نەشکاندن .
هەموومان بیرمانە دوای بڕینی موچە لەمانگی ۱٠ ی ساڵی ۲٠۱٤ تاوەکو مانگی ٥ ی ساڵی ۲٠۱٥ ئاشتی هەورامی و سەرۆکی حکومەت تکاو ڕجای دونیای لێکردن بانەوت بەسەربەخۆ بفرۆشین و موچەی خەڵك دابین بکەین ، کەئەو کات نرخی بەرمیلی نەوت ۱٠٠ دولار بوو ، نەتان هێشت نەوت بڕوات ، و دواتر لە مانگی ٥ بەڕەزامەندی هەموو حزبەکان دوای ئەوەی حکومەت کەوتە ژیر قەرزیکی زور ریگەتان دا نەوت بڕوات کەئیتر نەوت ڕسوا بوو هاتە خوار بۆ ۲٥ دولار .
هەموو خەڵکی کوردستان شاهدە پێشنیاری بڕینی موچەو کەم کردنەوەی بۆ نیومووچە ، هی هەمووتان بوو نەك پارتی بەتەنها ، کە نیو مووچە کەوتە سەر سکەی خۆی و فەرمانبەر و ماموستاش گەرانەوە سەر دەوامی خۆیان و دۆخەکە هێور بوویەوە ، ئەوجا ئیوە دیسان بۆ پەك خستنی نیو موچەو شکست پی هێنانی حکومەت لەڕێگەی نامەیەکەوە پێنج مانگ نەوتی کرکوک تان ڕاگرت و بەپێی ڕێککەوتنێک نەوتەکەی کەرکوکتان بەناوی مەسفای کات ی کاك نەوشیروان لەدوکان و بەناو بۆری کرکوک سلیمانی ئیران !! خۆش و بەش کردو حکومەت و موچە خۆرانتان توشی قەیرانێکی تر کرد .
خۆهێشتا دوو مانگ تێ نەپەڕیوە بەسەر دەست پێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ چاك کردنی دۆخی هەرێم ، قابیلە خەڵك ئەوەشی بیرچووبێت ؟ ئەی بۆ کەستان قوت و موچەی خەڵکتان نەکرد بە مەرجی ئاسایی کردنەوەی دۆخی هەرێم و هەمووتان مەرجتان گەڕانەوەی یوسف بوو بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئایە یوسف گرنگ بوو یان گوزەرانی خەلک و موچە خۆران .
بۆیە تکایە وازبینن لە شەڕی کۆنەقین و پیلانگێڕی دژی پارتی و سەربەخۆیی و جێ بەجێکردنی ئەجیندای ئیران ، فەرمانبەر و ماموستا گیرفانیان خاڵیە و دۆخی گوزەرانیان سەختەو پڕ پڕن لە توڕەی ، ئیستغلالی برسێتی و توڕەییان مەکەن بۆ مەرامی ناشەرعی خۆتان و کوردستان مەخەنە دۆخێکەوە کەخەڵک خۆزگە نەك هەر بەنیو موچەی بخوازیت بەڵکو خۆزگە بە بێ موچەی بخوازیت و تەنها داوای ئارامی و ئاسایش بۆ خۆی و منداڵەکانی بخوازیت .
فەرمانبەر و ماموستای کوردستان زۆربەی هەرەزۆریان مەردانە و بەرپرسانە شانیان داوتە بەر باری قورسی نیو موچەو ڕازین تادۆخەکە تێدەپەڕێت ، لەزۆربەی حزبەکان و بەرپرسە گەندەڵەکانی ئەم ووڵاتە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریتی دەکەن ، بۆیە تکایە بەناوی تورەی فەرمانبەرانەوە و بۆ مەرامی گڵاوتان دۆخی کوردستان وەک یەمەن و سوریا و لیبیا پی مەکەن ، ئەوکات ئیوە منداڵەکانتان دەبەنە لەندەن و پاریس و تاران و ماموستاو منداڵەکانیشی لەناو ئاگردا بەجێ دێڵن .و مەرامەکانیشتان دەبەنە ژیر گڵ و کەسیش زەرەر ناکات جگە لەمیلەتی ڕەش و ڕووت .
ئێوە ئامانجتان چاککردنی گوزەرانی خەڵک نیە بەڵکو ئامانجتان لەبار بردنی ئەم دەرفەتەیە بۆئەوەی بارزانی دەوڵەت دروست نەکات .