لیفاندۆڤسكى قسه‌ی كۆتایی كرد له باره‌ی چوونی بۆ ریال مه‌درید
یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى پۆڵه‌ندى و هێرشبه‌رى ئێستای یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی لیفاندۆڤسكى باس له په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى ده‌كات له مێركاتۆى هاوینه‌دا.”
لیفاندۆڤسكى له لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى بڵاوى كردۆته‌وه رایگه‌یاندوه.” كه ئێستا بیر له‌م كاره ناكه‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر بیرم له رۆیشتن بكردابوایهوه و سه‌رنجم له‌سه‌ر پرو پاگهندهكان هه‌بوایه ئه‌وا به‌م شێوه‌ى ئێستا نه‌ده‌بووم، له ئێستاشدا سه‌رنجى ته‌واوم له‌سه‌ر تیپى داهاتووم نابێت ، من یاریزان بایرن میونخم و ده‌مه‌وێت لێره به‌رده‌وام بم.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه راپۆرته رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردبوو.” ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لیفاندۆڤسكى واژۆ بكات بۆوهرزى داهاتوو ، به‌ڵام هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندیه‌كه هه‌ست به ئارامى هونه‌رى ده‌كات له یاریگاى ئه‌لیانز ئه‌رینا.