زێدان به‌م پلانه ده‌یه‌وێ رووبه‌ڕووی پاریس سان جێرمان بوه‌ستێته‌وه
یانه‌ى پاریس سان جێرمان له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات ، دواى ئه‌وه‌ى له یارى چوندا به‌ئه‌نجامى (3×1)تووشى شكست هات، زێدان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن سه‌ربكه‌وێت به سه‌ریاندا.”
پێگه‌ى دیفنسا سه‌نتراڵ ئاشكراى كردووه.” كه راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید زێنه‌دین زێدان پلانێكى چاوه‌روان نه‌كراوى دارشتووه بۆ به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان ، له‌یاریه‌كه پشت به‌یاریزانى لاوى ئیسپانى ئه‌سینسۆ ده‌به‌ستێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه.” كه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى زێدان جێگیر نیه ، به‌ڵام بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌سه‌رتایى یارى پشت به ئه‌سینسۆ ببه‌ستێت و به‌پلانى (4-4-2)یارى بكات.
ئه‌مه له كاتێكدای كه یاریزان ئه‌سینسۆ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌یارى چوون كه‌توانى ئه‌نجامى یاریه‌كه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى ریال مه‌درید بگۆرێت و وه‌به‌رامبه‌ر ریال بێتس له خولى ئیسپانیا ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد‌و توانى دوو گۆل تۆمار بكات.