باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و كه‌شناسی كاته‌كه‌ی دیاریده‌كات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ باران بارین ده‌ستپیده‌كاته‌وه‌.”

ئەمڕۆ سێشەممە 20/2/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی به‌وه‌ داوه‌.” كه‌ ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیچمه‌ هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری باران بارین كه‌متره‌ له‌ چاو رۆژانی داهاتوو.

به‌ڵام له‌ باره‌ی كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێت.” کە رۆژی چوارشەممە 21/2/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له‌ كاته‌كانى شه‌ودا و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌ باران هه‌یه‌.

Back to top button