دواین زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 20ی 2ی 2018 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره‌ی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی عێراق بڵاو كرده‌وه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له رێگای تیرۆوپشكه‌وه، ژمارەی لیستەکانی دیاری کرد، کە پێکهاتوون لە 88 قەوارە و لیستی پێکهاتوو لە شەش هەزار و 904 کاندید.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ناو و ژمارەی بەشێک لە لیست و قەوارەکان:
– پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 184
– یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ژمارە 175
– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 162
– بزووتنەوەی گۆڕان، ژمارە 142
– نەوەی نوێ، ژمارە 120
– کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ژمارە 104
– لیستی نیشتمان (هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری)، ژمارە 183
– پارتی فیدڕالیی نیشتمانی، ژمارە 107
– بەرەی فەیلی، ژمارە 108
– رەوتی حیکمەی نیشتمانی، ژمارە: 118
– بەرەی تورکمانی کەرکووک، ژمارە 123
– هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک، ژمارە 128
– کۆمەڵەی سریان، ژمارە 131
– هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ژمارە 152
– هاوپەیمانی نەسر، ژمارە 158
– بزووتنەوەی بابلیوون، ژمارە 166
– عابروون، ژمارە 180
– هاوپەیمانی فەیلی عێراقی، ژمارە 182