راوێژكارێكی بارزانی: عه‌بادی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ شه‌رێكی تری پێشمه‌رگه
راوێژكارێكی بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا و روانگه‌ی عه‌بادی باس له‌وه ده‌كات كه عه‌بادی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ شه‌رێكی تری پێشمه‌رگه و ده‌لێـ”من دڵنیام لەوەی كە عەبادی چاوی لە شەڕێكی دیكەیە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك دەبێ خۆمانی بۆ ئامادە بكەین و حكومەتیش تەكانێك بە خۆی بدات و دۆخ و داهاتەكانی رێكوپێكتر بكات بە شێوەیەك كە بتوانێ لانی كەمی بژێوی خەڵك دابین بكات، بەڵام نەك بەو دەموچاوانەی”.
فەیسەڵ دەباغ راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی له نووسینێكی دا ئاماژه به فشاره‌كانی به‌غدا ده‌كات و ده‌لێـ”عەبادی هەر رۆژێ بیانووێك دەدۆزێتەوە، هەر چییەكی بۆ دەكەی بیانووی زیاترت بۆ دەبینێتەوە . ئێستاش نازانم مانەوەی نوێنەرانمان لە بەغدا بۆ چییە ؟ مادامەكی هیچییان بۆ ناكرێ و دەرگاكان هەر هەموویان داخراون، كەواتە گەرانەوەیان لە مانەوەیان شەریفترە”.
فه‌یسه‌ڵ ده‌باع هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”شەوی 24/25ی ئەیلول سیاسەتكارانی شیعەی عیراق لەگەڵ ژمارەیەك تیپی میللی رێككەوتبوون ئاهەنگ بگێڕن، چونكە وایان دەزانی لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی ئێوارەی رۆژی 24/9 سەرۆك بارزانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز بێتەوە، هەتا ئەو تیپە میللیانە هەندێ گۆرانی میللیان ئامادەكردبوو كە چۆن توانیان چۆك بە سەرۆك بارزانی و كورد دابدەن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خۆشبەختانە ریفراندۆم ئەنجام درا و گەلی كوردستان بڕیاری خۆی دا‌و هەر پاش ئەنجامدانیشی حكومەتی عیراق چەند بڕیارێكی دژ بە گەلی كوردستان دەركرد كە پێم وایە ئەو بڕیارانە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی خێراتر دەكات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” تا ئێستا كەس نەیتوانیوە سوود لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی وەرگرێ و نیشانی رای گشتی بدات كە چۆن سەددام لە كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتیدا ئامادەبوو دان بە سەربەخۆیی كورد بنێه هه‌روه‌ها لەو گرتەیەدا سەددام دەڵێ : ئەگەر برا كوردەكانمان سەربەخۆییان دەوێ با یەكبگرن و رایبگەیەنن و ئێمەش ئامادەین وەك چۆن كاتی خۆی دانمان بە ئۆتۆنۆمی نا، دان بەو سەربەخۆییەش بنێین .
هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ل ده‌باغ ده‌شنووسێ”سەددامێك بەو هەموو جەبە روتەی خۆی ئامادەبێ دان بە سەربەخۆیی كورد بنێ، كە چی بەرپرسانی ئەمرۆی عیراق نەك هەر دان بە سەربەخۆیی نانێن، بەڵكو لە هەوڵدان ئەو فیدراڵیەتەش لە بارببەن كە لە دەستووری ساڵی 2005 دا دانی پێنرا.!